‌پاریس سانجێرمان پلانیکی تری بۆ نەیمار هەیە

وێستگە سپۆرت-


ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئیسپانیا بڵآویانکردەوە، یانەی پاریس سانێرمان خەریکە لاری نامێنێت لەسەر ئەوەی کە دەستبەرداری نەیمار داسیلڤا ببێت، ڕیاڵ مەدریدیش چاوی لەسەریەتی.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، ئیدارەی یانەی پاریس سانجێرمان بوون بە دووبەشەوە، زۆرینە لاریان نیە لەوەی کە نەیمار لە یانەکەیان بڕوات بەو مەرجەی لە فرۆشتنیدا ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆیان دەستبکەووێت.

نەیمار پێشتر خۆی بەبڕی ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانە فەڕەنسییەکەوە کردووە، کە ئەوە گەورەترین گرێبەستی مێژووە لە تۆپی پێدا.

ئەو بەشەی ئیدارەی پاریس سانجێرمان، پێیان وایە کە کیلیان مباپێ کە بەم دواییە لەگەڵ فەڕەنسا نازناوی مۆندیالیان بردەوە، هێرشبەرێکی گونجاو دەبێت کە دەتوانن پشتی پێ ببەستن.

تۆماس تۆچێل، ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان، نایوێت یانەکەیان دەستبەرداری نەیمار بێت، بەڵام ئیدارەی یانەکە دەستبەداری بێت، پێویستە شوینگرەوەی بۆ بکڕنەوە.


یانەی ڕیاڵ مەدرید دوای ئەوەی کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی لێ ڕۆیشتووە، بە دوای شوینگرەوەیەکی گونجاودا دەگەڕێت و نەیماریش یەکێکە لە ناوە گرنگەکان بۆیان.


PM:02:56:19/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 3414 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری