‌به‌رشه‌لۆنه‌ نرخی گۆڵچییه‌كه‌ی دیاریكرد

وێستگە سپۆرت-


یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی نرخی ده‌ستبه‌رداربوونی له‌ یاسبه‌ر سیلیسینی گۆڵپارێزی ڕاگه‌یاندو ئاماده‌یه‌ به‌ گرێبه‌ستی گونجاو ده‌ستبه‌رداری بێت.

ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا بڵاویكرده‌وه‌، به‌رشه‌لۆنه‌ ئاماده‌یی نیشانداوه‌ كه‌ ده‌ستبه‌رداری سیلیسینی گۆڵپارێزی بێت، به‌و مه‌رجه‌ی ٣٥ ملیۆن یۆرۆی له‌ فرۆشتنیدا ده‌ستبكه‌وێت.

سیلیسین داوای كردووه‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاری بكات ،ئه‌وه‌ش وای له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ كردووه‌ كه‌ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه‌ی ببێت، تاكوو له‌ یانه‌یه‌كی تر هه‌لی یاریكردنیه بۆ هه‌ڵكه‌وێت.

به‌ پێی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌كه‌، هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی چێڵسی و ڕۆما، چاودێری دۆخی سیلیسین ده‌كه‌ن له‌ به‌رشه‌لۆنه‌و هه‌وڵ بۆ كڕینی ده‌ده‌ن.

سیلیسینی ته‌مه‌ن ٢٩ سئڵ، گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی هه‌یه‌ كه‌ تاكوو ساڵی ٢٠٢١ درێژه‌ی هه‌یه‌.


AM:11:06:19/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 3227 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌