‌هاتنی ڕۆناڵدۆ، بۆتە مەترسی بۆی

وێستگە سپۆرت-

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ئامادەیە دەستبەرداری گۆنزالۆ هیگواین بێت، هەروەها نرخەکەشی بۆ دیاریکردووە.

دوای ئەوەی کە یۆڤی بەم دواییە گرێبەستی لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆدا کرد بە ١٠٥ ملیۆن یۆرۆ، چارەنوسی هەندێک یاریزان لە یۆڤانتۆس بە ڕۆیشتنەوە بەندە.

هاتنی ڕۆناڵدۆ بۆ یۆڤانتۆس وایکردووە کە مانەوەی هیگواین کارێکی قورس بێت، چونکە هەلی یاریکردنی لە پێکهاتەی سەرەکیدا بۆ وەرزی داهاتوو کەمدەبێتەوە.

یانەی یۆڤانتۆس لەپێناو بەدەستهێنانی پارەداو هاوسەنگی لە خەرجیدا، ئامادەیە هیگواین بفرۆشێت، ئەی سی میلانیش خۆی بۆ کڕینی ئامادە دەکات، هەروەها یانەی چێڵسیش یەکێکی ترە کە گرنگی بە هیگواین دەدات.

چاوەڕواندەکرێت یۆڤانتۆس بەبڕی ٦٥ ملیۆن یۆرۆ دەستبەداری ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینییەی ببێت.


PM:11:15:18/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 2225 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری