تیڤێز داواكارییه‌كی له مێسی هه‌یه‌و باشترین ڕاهێنه‌ریش بۆ ئه‌رجه‌نتین دیاریده‌كات
وێستگە سپۆرت-
كارلۆس تیڤزی یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین،
داوا له لیۆنێل مێسی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌یان ده‌كات واز له یاریكردن نه‌هێنێت،
هه‌رچه‌نده له مۆندیالدا ئه‌نجامه‌كانیان وه‌كوو پێویست نه‌بووه.
مێسی پێشتر له ساڵی ٢٠١٦ دا بڕیاریدابوو كه واز له
یاریكردنی نێوده‌وڵه‌تی بهێنێت به‌ڵام په‌شیمانبووه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كه له
مۆندیالی ٢٠١٨شدا ئه‌نجامیان نه‌بوو، به‌هه‌مان شێوه هه‌واڵی وازهێنانی مێسی
بڵاوبووه‌وه.
كارلۆس تیڤێز له میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند،
پێم وایه شكستی ئه‌رجه‌نتین له یارییه‌كاندا به‌رپرسیارێتی ته‌نیا ناكه‌وێته سه‌ر
مێسی به‌ڵكو هه‌موو یاریزانه‌كان به‌رپرسیارن.
تیڤێز وتی، من وه‌كوو یاریزانێكی پێشووی ئه‌رجه‌نتین ده‌ڵێم
كه پێویستمان به ڕۆحی یه‌كگرتووی هه‌یه له هه‌ڵبژارده‌كه‌دا بۆ به‌رده‌وام
بوون و به‌ده‌ستهێنانی هیوا.
تیڤێز داواكاری له مێسی هه‌یه‌و پێی ده‌ڵه‌ت كه بیر له
وازهێنان نه‌كاته‌وه‌و له داهاتوودا به پێكهاته‌و شێوازێكی یاریكردنی نوێوه ده‌ست
به یاریكردن بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها تیڤێز باسی له شوێنگره‌وه‌ی خۆرخی سامپاولی
كرد‌و پێی وایه كه خۆزییه پیكه‌رمان، باشترینه بۆ ئه‌و پۆسته.
PM:07:12:18/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 9572
جار خوێنراوه‌ته‌وه