‌یەکەم گرێبەستی ڕیال مەدرید بۆ هازارد ڕەتکرایەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیاڵ مەدرید تواناکانی هازاردی لە چێڵسی و بە تایبەت لە مۆندیالدا لەبەرچاوەو هەوڵدەدات بۆ ئەوەی کە گرێبەستی لەگەڵدا بکات.

هازارد لە دوای لۆکا مۆدریج، وەکوو دووەم باشترین یاریزانی مۆندیالی 2018ی ڕوسیا دانرا، ئەوەش زیاتر وای لە ڕیاڵ مەدرید کردووە کە هەوڵی بۆ بدات.

ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، یانەی چێڵسی گرێبەستێکی گرانبەهای بۆ هاتووە کە نرخەکەی 107 ملیۆن پاوەندە، بەڵام بلوز ئەم گرێبەستەیان ڕەتکردۆتەوە.

لە دوای ئەوەی کە بەلجیکا پلەی سێیەمی مۆندیالی گرت، هازاردی یاریزانی ئەو هەڵبژاردەیە لێدوانی بۆ ڕۆژنامەکان داو مانەوەی خۆی لە چێڵسی یەکلا نەکردەوەو بە دوریشی نەزانی کە ئەزمونێکی نوێ لە خولیکی تر تاقی بکاتەوە.


PM:04:34:18/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 4896 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌