‌ڕیاڵ مەدریدی ڕەتکردەوەو چووە خولی ئینگلتەرا

وێستگە سپۆرت-


یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی ڕێکەوتنی لەگەڵ یانەی ڕۆما کردووەو بەم نزیکانە ئالیسۆنی گۆڵپارێز پەیوەندی بە یانەی لیڤەرپولەوە بکات.

هەرچەندە ناوی ئەلیسۆن لە ماوەی ڕابردوودا زیاتر پەیوەستبوو بەوەی کە پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە دەکات، بەڵام ئەو گۆڵپارێزە خۆی لیڤەرپولی هەڵبژارد.

سایتی گۆڵی وەرزشی ئەوەی زانیوە لیڤەرپول ڕازیبووە کە ٦٦ ملیۆن پاوەند بداتە ئالیسۆن پیکەر، بەوەش دەبێتە گرانترین گۆڵپارێز لە مێژووی یانە ئینگلیزییەکەدا.

یانەی لیڤەرپۆل تا ئێستا بۆ گواستنەوەی هاوینە گرێبەستی لەگەڵ نابی کیتاو فابیانۆ و شیردان شاکیریدا واژوو کردووە.

ڕیدز ئامادەکاری کردووە کە ڕۆژی شەممە دەچێتە ئەمریکاو لەوێ چەند یارییەکی دۆستانە ئەنجامدەدەن.


PM:04:11:18/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 3524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌