‌یەکەم لێدوانی کۆنتی دوای دورخستنەوەی

وێستگە سپۆرت-

ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری پێشووی یانەی چێڵسی کە بەم دواییە لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی دورخرایەوە، بۆیەکەم جار لێدوان بۆ ڕۆژنامەکان دەدات.

کۆنتی لە لێدوانەکەیدا سوپاسی یاریزانەکان و هاندەران و هەمووانی کرد جگە لە ئدارەی یانەکە.

لە دوای دوو وەرز کۆنتی لەلایەن یانەی چێڵسییەوە دورخرایەوە، بەهۆی ئەوەی کە پەیوەندی لەگەڵ ئیدارەی یانەکەی زۆر باش نەبوو، بۆیە لە پۆستی ڕاهینەرایەتی دورخرایەوەو ماورسیۆ ساری ڕاهێنەری پێشووی یانەی ناپۆلی شوینی گرتەوە.

کۆنتی لەگەل ئەوەی کە سوپاسی هاندەران و دەستەی ڕاهێنەری یانەکەو یاریزانانی کرد، هیوای خواست چێڵسی لە داهاتوودا سەرکەوتن بەدەستبێنێت، بەڵام لەلێدوانەکەیدا هیچ سوپاسێکی بۆ ئیدارەی یانەی چێڵسی نەناردووە، ئەوەش ناکۆکی نێوان ئیدارەی یانەکەو کۆنتی دەردەخات.

بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیەوە، کۆنتی ٩ ملیۆن یۆرۆی وەکوو نرخی هەڵوەشاندنەوەکەی وەرگرتووە.


PM:06:26:16/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 1602 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌