‌پێکهاتەی نمونەیی مۆنیدیالی ٢٠١٨

وێستگە سپۆرت-


تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت، پێکهاتەی نمونەیی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیایی بڵاوکردەوە کە ناوی ڕۆناڵدۆو مێسی نابینرێت.

دوێنێ یەکشەممە ١٥/٧/٢٠١٨، هەڵبژاردەی فەڕەنسا یاری کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیایی لە هەڵبژاردەی کرواتیا بردەوەو بۆ جاری دووەم لە مێژوویدا بووە پاڵەوان.

سکای سپۆرت پێکهاتەی نمونەیی مۆندیالی بڵاوکردەوە کە ناوی مێسی و ڕۆناڵدۆی تێدا نابینرێت، کە هەردووکیان لەگەڵ ئەرجەنتین و پرتوگال بەشدارییان لە مۆندیالدا کرد.

پێکهاتەکە بەم جۆرەیە:

گۆڵپارێز: کۆرتوا

بەرگریکار: تریپێر ، ستۆنس ، یاری مینا ، هێرناندێز.

ناوەڕاستەکان: لۆکا مۆدریج – پۆگبا – هازارد.

هێرشبەر: گریزمان - مباپێ – نەیمار.



PM:05:00:16/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 2212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌