‌ڕاهێنەری فەڕەنسا چارەنوسی خۆی یەکلاکردەوە

وێستگە سپۆرت-


دیدییە دیشامپی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا ڕایگەیاند، پەیوەستە بە گرێبەستەکەیەوە کە لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا هەیەتی و لەگەڵ کەڵەشێرەکان بەردەوام دەبێت،

لە میانی لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکان دوای ئەوەی کەبوونە پاڵەوانی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا، دیدییە دیشامپی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا ڕایگەیاند، ئەو وەکوو ڕاهێنەر بەردەوام دەبێت، ئێستا خاوەنی گرێبەستێکە کە تاکوو ساڵی ٢٠٢٠ درێژەی هەیە.

دیشامپ وتی، پێویستە من ڕێز لە گرێبەستەکەم بگرم و مانەوەم دووپات دەکەمەوە بۆ هەمووان.

هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە دوای ٢٠ ساڵ و لە سآڵی ١٩٩٨وە، بۆ دووەم جار نازناوی مۆندیالی بەدەستهێنا.


 


PM:03:43:16/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 1507 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌