‌چاوەڕوانی گەڕانەوەی یاریزانەکانن

وێستگە سپۆرت-


دوای ئەوەی کە شەوی ڕابردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا نازناوی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیای بردەوە، لە ئێستادا هاندەرانی فەڕەنسا چاوەڕوانی گەڕانەوەی یاریزانەکان دەکەن.

لە شاری پاریس لە شەقامی شانزلیزییە، هاوڵاتیانی فەڕەنسا زۆر بە چری کۆبوونەتەوەو چاوەڕوانی گەڕانەوەی یاریزانەی هەڵبژاردەکەیان دەکەن بە جامی جیهانییەوە.

هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە دوای ٢٠ ساڵە بە نازناوی مۆندیال شاددەبێتەوە، کە پێشتر لە ساڵی ١٩٩٨ دا بۆ جاری یەکەم بەدەستیهێنابوو.











PM:03:36:16/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 1457 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌