‌كاتی واژووكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی ڕۆناڵدۆ ئاشكرابوو

وێستگە سپۆرت-


دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبه‌ری یانه‌ی یۆڤانتۆس گه‌یشته‌ شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا، بڕیاره‌ سبه‌ینێ ئه‌و یاریزانه‌ واژوو له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی بكات.

ڕۆناڵدۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌ فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌یشته‌ شاری تۆرینۆو جۆرجینا ڕۆدریگێزی كچه‌ ده‌زگیرانی له‌گه‌ڵدابوو.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو، یانه‌ی یۆڤانتۆس كڕینی ڕۆناڵدۆی به‌ ١٠٥ ملیۆن یۆرۆ ڕاگه‌یاند كه‌ گرێبه‌سته‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی ٤ وه‌رز درێژه‌ی ده‌بێت.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ سبه‌ینێ ڕۆناڵدۆ پشكنینی پزیشكی ئه‌نجامده‌دات، دواتر واژوو له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌كات و به‌ ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌ناسێنرێت و درێسی یۆڤانتۆس ده‌پۆشێت.

به‌پێی ئه‌و كاته‌ی دانراوه‌، ڕۆناڵدۆ كاتژمر ٧:٣٠ خوله‌كی ئێواره‌ به‌ كاتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ناسێنرێت.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ماوه‌ی ٩ ساڵ یاری بۆ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید كرد، به‌ڵام ئێستا ئه‌زمونێكی نوێ تاقیده‌كاته‌وه‌و په‌یوه‌ندی به‌ خولیه ئیتاڵییه‌وه‌ كردووه‌.


PM:09:09:15/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 3534 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌