‌باشترینه‌كان دوای ته‌وابوونی مۆندیالی ٢٠١٨ بناسه‌

وێستگە سپۆرت-

له‌ یارییه‌كانی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیادا، هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا دوای بردنه‌وه‌ی به‌ چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆڵ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا، توانی ببێته‌ پاڵه‌وانی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا.

له‌دوای ته‌وابوونی یارییه‌كان، فیفا باشترینه‌كانی ڕاگه‌یاند كه‌ به‌مشێوه‌یه‌یی لای خواره‌وه‌ بوو:

-تیبۆت كۆرتوا - گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی بەلجیکا - باشترین گۆڵپارێزی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا بوو.

-هاری كه‌ین - هێرشبەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا-  باشترین گۆڵكاری مۆندیالی ٢٠١٨ بوو.

-هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا خه‌ڵاتی یاری خاوێنی له‌ مۆندیالی ٢٠١٨ دا وه‌رده‌گرت.

-كیلیان مباپێ - هێرشبەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا - وه‌كوو باشترین یاریزانی لاوی مۆندیالی ٢٠١٨ دانرا.

-لۆكا مۆدریج - ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی کرواتیا -  وه‌كوو باشترین یاریزانی مۆدیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا دانرا.

-ئه‌نتوان گریزمان - هێرشبەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا -  وه‌كوو باشترین یاریزانی یاری كۆتایی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا دانرا.


PM:08:40:15/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 2596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌