ساتی گه‌یشتنی رۆناڵدۆ بۆ ئیتاڵیا ببینه
وێستگە سپۆرت-
به مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندی كردنی به یانه‌یه یۆڤانتۆسه‌وه، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید گه‌یشته شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا.
ڕۆناڵدۆ به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت له ئیتاڵیا دابه‌زیوه‌و وه‌كوو له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، جۆرجینا ڕۆدریگێزی كچه ده‌زگیرانی له‌گه‌ڵدایه.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له دوای ٩ ساڵ یاریكردن بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، ڕۆیشتنی به‌ره‌و یانه‌ی یۆڤانتۆس ڕاگه‌یاند.
گرێبه‌سته‌كه‌ی كریس نرخه‌كه‌ی ١٠٥ ملیۆن یۆرۆ بووه بۆ ماوه‌ی ٤ وه‌رزو موچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت.
PM:06:48:15/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 12431
جار خوێنراوهتهوه