ڤیدیۆ؛ له دوای ٢٠ ساڵ فه‌ڕه‌نسا بووه پاڵه‌وانی مۆندیال
وێستگە سپۆرت-
له یارییه‌كانی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیادا، هه‌ڵبژارده‌ی
فه‌ڕه‌نسا دوای بردنه‌وه‌ی به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی
كرواتیا، توانی ببێته پاڵه‌وانی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا، ئه‌وه‌ش له دوای ٢٠ ساڵه كه فه‌ڕه‌نسا ده‌بێته خاوه‌نی دووه‌م نازناوی مۆندیال له مێژوویدا.
له یاری كۆتایی مۆندیالی ڕوسیادا، فه‌ڕه‌نساو كرواتیا
له یاریگای لۆژینكی له مۆسكۆ ڕووبه‌ڕوی یه‌كبوونه‌وه.
له تایمی یه‌كه‌مداو له خوله‌كی ١٨ دا، ماریۆ مانزۆكیچ
به هه‌ڵه گۆڵی یه‌كه‌می بۆ فه‌ڕه‌نسا كرد، دواتر له خوله‌كی ٢٨ دا، پیریسیچ
گۆڵی به‌رامبه‌ربوونه‌وه‌ی بۆ كرواتیا كرد، دواتر له خوله‌كی ٣٩دا گریزمان به
لێدانی سزا، فه‌ڕه‌نسای كرده خاوه‌نی گۆڵی دووه‌م و ئه‌و تایمه به‌و ئه‌نجامه
كۆتاییهات.
له تایمی دووه‌مداو له خوله‌كی ٥٩ دا پۆل پۆگبا گۆڵی
سێیه‌می بۆ فه‌ڕه‌نسا كرد، له خوله‌كی ٦٥یشدا كیلیان مباپێ گۆڵی چواره‌می بۆ فه‌ڕه‌نسا
كرد، یارییه‌كه‌ش له كۆتاییدا ٤-٢ به سودی فه‌ڕه‌نسا كۆتاییهات و به‌وه‌ش بوونه
خاوه‌نی نازناوی جامی جیهانی و كرواتیاش بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوویدا دووه‌می
مۆندیال بوو.
{size:595.0pt 842.0pt;
PM:06:26:15/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 2059
جار خوێنراوه‌ته‌وه