‌بەم نزیکانە بریار لەسەر ڕاهێنەری ئەرجەنتین دەدەن

وێستگە سپۆرت-

یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەسەر خۆرخی سامپاولی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی ئەنجامداو ئەگەر هەیە بەم نزیکانە بڕیار لەسەر دروستخستنەوەی بدەن.

ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئەرجەنتین بڵاویانکردەوە، یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین لە بریاردانێک نزیکە کە گرێبەستی سامپاولی ڕاهێنەری هەڵوەشێنێتەوە، نزیکترین کەسیش بۆ شوینگرەوەی ماوریسیۆ پۆکیتینیۆی ڕاهێنەری یانەی تۆتنهامە.

سامپاولی تەنیا راهێنەرایەتی 15 یاری بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کردووە، 7 یاری براوە بووە، 4 یاری یەکسان و 4 یاریش شکستی هێناوە، کە دوایین یاری له‌ مۆندیالی 2018ی ڕوسیا بەرامبەر فڕەنسا بوو.

دیگۆ ئارماندۆ مارادۆنا یەکێکبوو لەو کەسانەی کە بەردەوام ڕەخنەی لە شێوازی یاریکردنی سامپاولی دەگرت، هەروەها لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاندبوو ئامادەیە بەبێ موچە ببێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین.

ئەگەر هەیە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، یەکێتییە ئەرجەنتینییەکە بە شێوەیەکی فەرمی بریار لەسەر چارەنوسی سامپاولی بدات و ڕایبگەیەنێت.


PM:04:40:15/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 1165 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌