ڤیدیۆ؛ كرواتیا سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی به‌رامبه‌ر ئینگلته‌را به‌ده‌ستهێناو گه‌یشته یاری كۆتایی مۆندیال
وێستگە سپۆرت-
له یارییه‌كانی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیادا، هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌رای برده‌وه، به‌وه‌ش گه‌یشته یاری كۆتایی مۆندیال.
له‌م یارییه‌داو له تایمی یه‌كه‌مدا، كیران تریبێر له خوله‌كی ٥ دا گۆڵی یه‌كه‌می بۆ ئینگلته‌را كرد.
دواتر له تایمی دووه‌مداو له خوله‌كی ٦٨ دا ئیڤان پریسیچ گۆڵی به‌رامبه‌ربوونه‌وه‌ی بۆ كرواتیا كرد ، دواتر له خوله‌كی ١٠٩ دا، ماریۆ مانزۆكیچ گۆڵی دووه‌م و پێشكه‌وتنیه بۆ كرواتیا كرد.
له كۆتاییدا كرواتیا ٢-١ یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌و گه‌یشته یاری كۆتایی، له ڕۆژی ١٥ی مانگدا یاری كۆتایی به‌رامبه‌ر به فه‌ڕه‌نسا ده‌كات.
PM:11:38:11/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 1552
جار خوێنراوه‌ته‌وه