ڤیدیۆ؛ ئۆمتیتی، فه‌ڕه‌نسای گه‌یانده یاری كۆتایی مۆندیال
وێستگە سپۆرت-
له یارییه‌كانی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیادا، هه‌ڵبژارده‌ی
فه‌ڕه‌نسا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی
به‌لجیكای برده‌وه، به‌وه‌ش گه‌یشته یاری كۆتایی.
له یارییه‌كی قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی مۆندیالی ٢٠١٨ی
ڕوسیادا، هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا ڕووبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا بووه‌وه.
له‌م یارییه‌داو له تایمی یه‌كه‌مدا هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌كیان
گۆڵیان بۆ نه‌كرا.
له تایمی دووه‌مداو له خوله‌كی ٥١دا، ساموێل ئۆمتیتی
گۆڵی یه‌كه‌م و پێشكه‌وتنی بۆ فه‌ڕه‌نسا كرد، یارییه‌كه‌ش له كۆتاییدا به گۆڵێكی
بێ به‌رامبه‌ر به سودی فه‌ڕه‌نسا كۆتایهات و به‌و بردنه‌وه‌یه‌ش فه‌ڕه‌نسا گه‌یشته
یاری كۆتایی، به‌لجیكاش چاوه‌ڕوانی دۆڕاوی یارییه‌كه‌ی چوارشه‌ممه ده‌كات كه
ئینگلته‌راو كرواتیا یاری دووه‌می نیوه‌ی كۆتایی ده‌كه‌ن.
PM:10:51:10/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 2619
جار خوێنراوه‌ته‌وه