‌یارییەکانی ئەمڕۆی مۆندیال بزانە

وێستگە سپۆرت-


لە یارییەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیادا، ئەمڕۆ سێ یار بەڕێوەدەچێت و ئیننگلتەرا یاری هەیە.

لە کاتژمێر ٣:٠٠ی دوانیوەڕۆدا، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەرامبەر بە پەنەما یاری دەکات.

ئینگلتەرا دووەم یارییەتی کە ئەنجامیدەدات بە جۆرێک کە یاری یەکەمی بە ٢-١ لە تونس بردەوە، بۆیە بردنەوەی ئەم یارییە بەرامبەر بە پەنەما دەگەیەنێتە قۆناغی داهاتوو، لە بەرامبەردا پەنەما هیچ یارییەکی نەبردۆتەوەو یاری یەکەمی بە بەلجیکا دۆڕاندووە.

لە یارییەکی دیکەدا کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارە، هەڵبژاردەی ژاپۆن ڕووبەڕوی سەنیگال دەبێتەوە.

سەنیگال یەکەم سێ خاڵی بەدەستهێناوەو پێشەنگی کۆتا کۆمەڵەیە، ژاپۆنیش یەکەم سێ خاڵی بەدەستهێناوەو دووەمی کۆمەڵەکەیەتی، بۆیە یاریکردنی نێوان ئەم دوو هەڵبژاردەیە بۆ گرتنی پێشەنگییە کە دەیانکاتە شەش خاڵ.

دواتر کاتژمێر ٩:٠٠، هەڵبژاردەی پۆڵەندا ڕووبەڕوی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا دەبێتەوە.

پۆڵەندا و کۆڵۆمبیا هەردووکیان یەکەم یارییان لە مۆندیالدا بە سەنیگال و ژاپۆن دۆڕاندووە، بۆیە چاویان لە بردنەوەی خۆیان و ئەنجامی یارییەکەی سەنیگال و ژاپۆنیشە..


AM:08:38:24/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 4405 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری