ڕیاڵ مه‌درید نوێترین گرێبه‌ستی خۆی ئه‌نجامدا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی نوێترین گرێبه‌ستی خۆی ئه‌نجامداو
گۆڵپارێزێكی نوێی برده ڕیزه‌كانییه‌وه.
سایتی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌ی خۆی
ئاشكراكردووه، ئه‌ویش كڕینی ئه‌ندرێ لۆنینی گۆڵپارێزی یانه‌ی زۆریا لۆهانسكی
ئۆكرانییه.
گرێبه‌سته‌كه بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ درێژه‌ی ده‌بێت و ڕیاڵ
مه‌درید هه‌وڵده‌دات كه گۆڵپارێزێكی لاوی تریش بكڕێت ئه‌ویش ئالیسۆن باكیری
گۆڵپارێزی یانه‌ی ڕۆمایه.
یانه‌ی ڕۆما بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌و یاریزانه‌ی داوای
٧٠ ملیۆن یۆرۆ ده‌كات.
ڕیاڵ مه‌درید دوو ڕۆژ به‌ر له ئێستا یاریزانێكی دیكه‌ی
كڕی، ئه‌ویش ڕۆدریگۆ گۆیسی ته‌مه‌ن ١٧
ساڵه كه یاری بۆ یانه‌ی سانتۆس ده‌كات، به پێی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ش، ئه‌و یاریزانه
له ساڵی داهاتوودا په‌یوه‌ندی به ڕیاڵ مه‌دریده‌وه ده‌كات.
AM:12:49:23/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 3616
جار خوێنراوه‌ته‌وه