‌ڤیدیۆ؛ کۆتینیۆو نەیمار سەرکەوتنیان بەخشییە بەڕازیل و کۆستاریکای بە دەرکردندا

وێستگە سپۆرت-


لە یارییەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیادا، هەڵبژاردەی بەڕازیل توانی یەکەم سەرکەوتن بەدەستبێنێت و بە دووگۆڵی بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی کۆستاریکای بردەوە.

لە دووەم یاری خۆیان لە مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا، بەڕازیل بەرامبەر بە کۆستاریکا یاریکرد، بیۆرن کیپەرزی هۆڵەندیش ناوبژیوانی یارییەکە بوو.

لە تایمی یەکەمداو سەرەڕای هەوڵی هەردوو هەڵبژاردە بۆ گۆلکردن، بەڵام ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.


 

لەتایمی دووەمدا هێرشەکانی بەڕازیل بۆ سەر گۆڵی کۆستاریکا زیاتربوو، لە هەرچەندە ناوبژیوان لەو تایمەدا لێدانێکی سزای بۆ بەڕازیل ئەژمارکرد، بەڵآم لەبەر لێدانەوەی گرتە ڤیدیۆیەکەی ناوبژیوان ئەو لێدانە ئەژمارنەکراو هەڵوەشایەوە.


 

لە دوا ساتەکانی یارییەکەداو لە خولەکی ٩١ دا، کۆتینیۆ توانی گۆڵی یەکەم و پێشکەوتن بۆ بەڕازیل بکات دواتر لە خولەکی ٩٦ دا نەیمار گۆڵی دووەمی بۆ بەڕازیل کرد، بەوەش بەڕازیل بووە خاوەنی ٤ خاڵ لە کۆمەڵەکەی خۆیدا، کۆستاریکاش ماڵئاواییکرد.



PM:04:52:22/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 2456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری