لای بێكهام كام هه‌ڵبژارده پاڵێوراوه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه
وێستگە سپۆرت-
داڤید بێكهامی ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێی ئینگلته‌را،
پێشبینی خۆی بۆ ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه ده‌خاته ڕوو كه پێی وایه ده‌بێته پاڵه‌وانی
مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا.
هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را ئه‌نجامێكی دیاری له‌م چه‌ند
ساڵه‌ی دوایدا له مۆندیالدا تۆمار نه‌كردووه، دواین جار كه به‌ده‌ستیهێناوه
نازناوه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی ١٩٦٦، به‌ڵام بێكهام له سه‌رده‌می خۆیدا یاریزانێكی
زێڕین بووه.
له لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌كان، بێكهام سه‌باره‌ت به
مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا قسه‌ی كرد‌و ده‌ڵێت: پێم وایه هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌راو
ئه‌رجه‌نتین یاری كۆتایی ده‌كه‌ن.
بێكهام ئه‌و دوو هه‌ڵبژارده‌یه‌یی وه‌كوو پاڵێوراوی سه‌ره‌كیی بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا دانا، له كاتێكدا چه‌ندین هه‌ڵبژارده‌ی دیكه وه‌كوو پاڵێوراوێكی گرنگ دانراون وه‌كوو ئیسپانیا‌و ئه‌ڵمانیاو به‌ڕازیل و فه‌ڕه‌نسا.
PM:07:51:21/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 928
جار خوێنراوه‌ته‌وه