ته‌كنه‌لۆجیا نوێیه‌كه چه‌ند خوله‌كی له مۆندیال بردووه؟
وێستگە سپۆرت-
بۆ یه‌كه‌م جار له‌مێژوودا، یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی
پێ ( فیفا)، ته‌كنه‌لۆجیایی لێدانه‌وه‌ی گرته‌یی ڤیدیۆیی له مۆندیالدا به‌كارهێناوه،
كه جێی ڕه‌زامه‌ندی هه‌ندێكه‌و جێی ڕه‌زامه‌ندی هه‌ندێكیش نیه.
فیفا دووڕۆژ له‌مه‌و به‌ر ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و
ڕایگه‌یاند، سودی زۆیان له ته‌كنه‌لۆجیایی ڤار بینیوه‌و یارمه‌تیده‌ری زۆری
ناوبژیوانه له یارییه‌كانداو لێشی ڕازین.
فیفا وتیشی له ئاستی ناوبژیوانه‌كان ڕازین و لێدانه‌وه‌ی
گرته‌ی ڤیدیۆی كارئاسانی باشی بۆ كردوون و بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی پێدراوه.
له وه‌رزی ڕابردوودا ڤار له خوله‌كانی ئه‌وروپادا به‌كارده‌هات، هه‌ندێك به كارێكی باش ناویان برد تاكوو ناوبژیوان بریاری دروست بدات، هه‌ندێكیش له سه‌روو هه‌موویانه‌وه مارادۆنا، پێیان وایه‌كه چێژی تۆپی پێ كه‌مده‌كاته‌وه.
له ئامارێكدا ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه ته‌كنه‌لۆجیایی
ڤار چه‌ند خوله‌كی له یارییه‌كانی مۆندیال بردووه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه:
فه‌ڕه‌نسا – ئوستوڕاڵیا. ٣:١٥
دانیمارك – ئوستوڕاڵیا. ٢:٤١
سوید – كۆریایی باشور ٢:٤٠
دانیمارك – پیرۆ. ٢:٣٥
ڕوسیا – میسڕ. ١:٣٥
PM:07:33:21/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 1691
جار خوێنراوه‌ته‌وه