یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌ڕازیلی كڕی
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی بنوێترین گرێبه‌ستی
خۆی ئه‌نجامداو فریدی ئه‌ستێره‌ی لاوی سامبای برده ڕیزه‌كانییه‌وه.
گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی ئیتاڵیا بڵاویكرده‌وه، یانه‌ی
مانچسته‌ر یونایتد بۆ ماوه‌ی ٥ ساڵ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ فریددا كردووه‌و تاكوو ساڵی
٢٠٢٣ گرێبه‌سته‌كه‌یان درێژه‌ی ده‌بێت.
وه‌كوو له هه‌واڵی ڕۆژنامه‌كاندا هاتووه، نرخی كڕینی
فرید ٥٢ ملیۆن پاوه‌ند له‌سه‌ر مان یونایتد كه‌وتووه كه ده‌كاته ٦٠ ملیۆن یۆرۆ.
فرید ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری به‌ڕازیله، له ئێستادا له‌گه‌ڵ
هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له وڵاتی ڕوسیایه‌و به‌شداری له مۆندیالدا ده‌كه‌ن كه له یه‌كه‌م
یاریدا یه‌كسانبوون.
PM:06:41:21/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 1814
جار خوێنراوه‌ته‌وه