ڕۆناڵدۆ نهێنی ئه‌م كاره‌ی ئاشكراده‌كات
وێستگە سپۆرت-
كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال و یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، نهێنی ئاماژه‌كردن بۆ ڕیشی ئاشكرا كرد كه له یارییه‌كه‌ی پرتوگال به‌رامبه‌ر ئیسپانیا دوای ئه‌وه‌ی گۆڵی یه‌كه‌می كرد به ده‌ستبردن بۆ چه‌ناگه‌ی میدیاكانی سه‌رقاڵ كرد و بووه باسی ڕۆژنامه‌كان.
به‌شێك له میدیاكانی ئه‌م ئاماژه‌كردنه‌ی كریستیانۆیان بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه پێیوایه ئه‌و باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای دوای بردنه‌وه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب، نهێنی ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی بۆ میدیاكان دركاندو ووتی: ئه‌مه ته‌نیا گاڵته‌كردنێك بوو په‌یوه‌ندی به من و ریكاردۆ كوارێزمای هاونیشتیمانم هه‌بوو.
كریستیانۆ وتیشی، پێش یارییه‌كه من و كوارێزما له ساونا بووین، دواتر من سه‌رقاڵی ریشت تاشین بووم، ڕیشێكی كه‌مم له‌سه‌ر چه‌ناگه‌م هێشته‌وه، ئه‌وكات به‌ڵێنم به كواریزما دا ئه‌گه‌ر له دژی ئیسپانیا گۆڵ بكه‌م تا كۆتایی مۆندیال ئه‌و تۆزه رێشه‌م ناتاشم، سووپاس بۆ خوا به‌خت یاوه‌رم بوو.
PM:05:45:21/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 2490
جار خوێنراوه‌ته‌وه