" زوڵمێكی گه‌وره له مێسی ده‌كرێت "
وێستگە سپۆرت-
خۆرخی سامپاولی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢١\٦\٢٠١٨، لێدوانی بۆ ڕۆژنامه‌كانداو باسی له مێسی-ش كرد.
سامپاولی ڕایگه‌یاند، ئه‌وان بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان ئاماده‌ن و هیوایان به‌بردنه‌وه هه‌یه، تاكوو قه‌ره‌بیی یه‌كسانبوونه‌كه‌ی یاری ڕابردوو بكه‌نه‌وه‌و سه‌ركه‌ون بۆ قۆناغی داهاتووی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا.
له میانی لێدوانێكیدا بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان، زۆربه‌یكات ئه‌و قسیه‌م گوێ لێ ده‌بێته‌وه، كاتێك هه‌ڵبژارده‌كه‌مان و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت، ده‌ڵین ئه‌رجه‌نتین بردیه‌وه، هه‌ر كاتیكیش بدۆریت ته‌نیا شكسته‌كه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی مێسی.
"مێسی وه‌كو هه‌ر یاریزانێكی دیكه له ژیر فشاره به‌ڵام هه‌موومان ده‌زانین میسی باشترینیی جیهانه، ناكریت ته‌نیا لۆمه‌ی مێسی بكرێت، چونكه هه‌موو یاریزانه‌كان به‌شدارن له بردنه‌وه‌و دۆڕاندن.
سامپاولی ده‌ڵێت، كاتێك مێسی سه‌قاڵی پێناڵتییه‌كه بوو، به‌ر له‌وه ویستم ئاهه‌نگ بگێڕم، به‌ڵام گۆڵی بۆ نه‌كرا.
لە کاتژمێر ٩:٠٠ی ئەمشەودا، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و کرواتیا ڕووبەڕوی یەکدەبنەوە.
ئەرجەنتین یەکەم یاری لەگەڵ ئایسلەند یەکسانبوو، کرواتیاش بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە نێجیریایی بردۆتەوە.
ئەرجەنتین بۆ مانەوەی هیوای بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو، پێویستی بە بردنەوە هەیە، کرواتیاش بە بردنەوەی لە ئەرجەنتین هەنگاو بۆ قۆناغی داهاوو دەنێت.
PM:04:46:21/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 4356
جار خوێنراوه‌ته‌وه