سەیر و سەمەرەکانی مۆندیال؛ (گۆڵێکی بۆ هەڵبژاردەکەی کرد و بەهۆیەوە لە یانەکەی دەرکرا)
ئەو گۆڵە ئاڵتونییەی ئاهن یونگ هوان بووە هۆی دەرکردنی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە مۆندیال، لەکاتێکدا ئەو یاریزانە بۆ یانەی بروجیای ئیتاڵیا یاریدەکرد، بۆیە بەهۆی تۆمارکردنی ئەو گۆڵەوەو دەرکردنی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، یانە ئیتاڵییەکەش گرێبەستی یاریزانەکەی هەڵوەشاندەوەو دەریکرد.
لوچاونو جاوچی سەرۆکی یانەی بروجیای ئیتاڵی رایگەیاند کە نایانەوێت موچە بدەن بە یاریزانێک کە بووەتە هۆی وێرانکردنی تۆپی پێی ئیتاڵیا.
ئەم یارییەی نێوان هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و کۆریای باشور جەدەلێکی زۆری لێکەوتەوە بەهۆی چەند بڕیارێکی هەڵەی دادوەرەکە لە بەرژەوەندی کۆریای باشور و دژی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا.
وێنە: ئاهن یونگ هوان لەکاتی تۆمارکردنی گۆڵە ئاڵتونییەکە لە ئیتاڵیا لە خولەکی ١١٧
ئاوات عەلی
PM:04:11:21/06/2018