ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌رشه‌لۆنه له خولی ئینگلیزییه‌وه داواكراوه
وێستگە سپۆرت-
ماوریسیۆ پۆكیتینیۆ، ڕاهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهام، پێویستی
به یاریزانێكی نوێ هه‌یه بۆ هێڵی به‌رگری، جۆردی ئه‌لباش پاڵێوراوێكی دیاره.
پۆكیتینیۆ پێویستی به یاریزانێكی هێڵی به‌رگری لای چه‌پ
هه‌یه، چونكه له وه‌رزی ڕابردوودا زیاتر پشتی به دانی ڕۆز ده‌به‌ست، ئه‌ویش
ئاستی وه‌كوو پێویست نه‌بووه‌و دابه‌زینی به خۆیه‌وه بینیوه.
ڕۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا بڵاویكرده‌وه، تۆتنهام هه‌وڵێكی
جدی بۆ كڕینی ئه‌لبا ده‌دات كه به‌رگریكاری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یه‌و زۆر له یانه‌كه‌ی
ڕازی نیه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌لبا، هێشتا له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی
به‌رشه‌لۆنه قسه‌ی نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌باس له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی
نێوانیان بكه‌م، به‌ڵام گفتوگۆكان گه‌رم و گوڕ نین.
جۆردی ئه‌لبای به‌رگریكاری ئیسپانی ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی
به‌شداری له مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا كردووه، پێشتر له ساڵی ٢٠١٢ له ڤالێنسیاوه به
گرێبه‌ستێك په‌یوه‌ندی به به‌رشه‌لۆنه‌وه كردووه، ئه‌ستاش نرخی ئه‌و یاریزانه
٦٠ ملیۆن یۆرۆیه.
PM:04:09:21/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 904
جار خوێنراوه‌ته‌وه