‌مۆندیالی ڕوسیا؛ ئەمڕۆ سێ یاری بەهێز بەڕێوەدەچن

وێستگە سپۆرت-


لە درێژەی یارییەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیادا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١/٦/٢٠١٨، سێ یاری تر بەڕێوەدەچن و ئەرجەنتینیش یاری هەیە.

لە یەکێک لە یاریەکاندا کاتژمر ٣:٠٠ی دوانیوەڕح، هەڵبژاردەی دانیمارک بەرامبەر بە ئوستوڕآڵیا یاری دەکات.

دانیمارک یەکەم یاری بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە پیرۆ بردۆتەوە، بۆیە بردنەوەی ئەم یارییە دەیگەیەنێتە قۆناغی داهاتوو، لە بەرامبەردا ئوستوڕیا یاری ڕابردوو بە فەڕەنسا دۆڕاوە، بۆیە پێویستی بە بردنەوە هەیە تاکوو نەکرێتە دەرەوە.

لە یارییەکی تردا کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارە، هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەرامبەر بە پیرۆ یاری دەکات.

فەڕەنسا یاری یەکەمی مۆندیالی ٢-١ لە ئوستوڕآڵیا بردەوەو بەهەنگاویکی بۆ قۆناغی داهاتوو ماوە، پیرۆش یاری یەکەمی بە دانیمارک دۆڕاندووە، دۆڕاندنی ئەم یارییە ماڵئاوایی لە مۆندیال پێدەکات.

لە کاتژمێر ٩:٠٠ی ئەمشەودا، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و کرواتیا ڕووبەڕوی یەکدەبنەوە.

ئەرجەنتین یەکەم یاری لەگەڵ ئایسلەند یەکسانبوو، کرواتیاش بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە نێجیریایی بردۆتەوە.

ئەرجەنتین بۆ مانەوەی هیوای بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو، پێویستی بە بردنەوە هەیە، کرواتیاش بە بردنەوەی لە ئەرجەنتین هەنگاو بۆ قۆناغی داهاوو دەنێت.


AM:08:09:21/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 7426 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌