" گۆڵه‌كه‌ی ڕۆناڵدۆ دروست نه‌بوو "
وێستگە سپۆرت-
هێرڤی ڕینارد، ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب ڕایگه‌یاند، ئه‌و گۆڵه‌ی ڕۆناڵدۆ كه به‌رامبه‌ر ئێمه تۆماریكرد دروست نه‌بوو.
له دووه‌م یاری خۆیان له مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا، هه‌ڵبژارده‌ی پرتوگال و مه‌غریب به‌رامبه‌ریه‌ك یارییان كرد، له كۆتاییدا پرتوگال به گۆڵێكی ڕۆناڵدۆ كه له خوله‌كی ٤دا كردی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
له دوای ته‌وابوونی یارییه‌كه، ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب به ڕۆژنامه‌نوسانی ووت، شانازی به یاریزانه‌كانمانه‌وه ده‌كه‌م، دڵخۆشم به ئاستیان وه هه‌ست به بێ هیوایی ناكه‌م.
ڕاهێنه‌ری سعودییه ڕه‌خنه‌ی له ئاستی ناوبژیوان هه‌یه‌و پێی وایه كه لێدانێكی سزایان بۆ ئه‌ژمار نه‌كراوه، هه‌روه‌ها به‌بێ ئه‌وه‌ی كه قسه‌ی زۆرتری له‌سه‌ر بكات، گۆڵه‌كه‌ی ڕۆناڵدۆی به نادروست له قه‌ڵه‌مدا.
PM:06:25:20/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 7487
جار خوێنراوه‌ته‌وه