‌ڕیاڵ مەدرید گرێبەستێکی نوێی ئەنجامدا

وێستگە سپۆرت-


یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی نوێترین گرێبەستی خۆی ئەنجامداو ئەندرێ لۆنینی گۆڵپارێزی بەڕەگەز ئۆکرانی بردە ڕیزەکانییەوە.

دوای ئەوەی کە جولیان لۆپێتگوی پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە کردو شوینی زیدانی گرتەوە، یەکێک لە داواکارییەکانی کڕینی گۆڵپارێزێکی نوێبوو.

ڕۆژنامەی Marcaی ئیسپانیا کە لە هەواڵەکانی ریاڵ مەدریدەوە نزیکە بڵآویکردەوە، ئەندرێ لۆنین کە تەمەنی ١٩ ساڵە، لە یانەی زۆریا لۆهانسکی ئۆکرانییەوە پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کردووە.

لۆنین یەکێکە لە ئەستێرە دیارە لاوەکان لە خولی ئۆکرانیداو باڵای ١ مەتر و ٩١ سانتیمەترە، نرخی ئەم گرێبەستەش ١٤ ملیۆن یۆرۆ لەسەر ڕیاڵ مەدرید کەوتووە.

لە وەرزی داهاتووەوە لۆنین پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە دەکات، ئەوەش لە کاتێکدابووە کە هەریەک لە یانەکانی لیڤەرپول و ڕۆما و ریاڵ سۆسیداد هەوڵیان بۆ ئەم یاریزانە داوە.


AM:10:34:20/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 3856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌