ئەمڕۆ لە مۆندیالدا یاری یەکلاکەرەوە دەکرێت
وێستگە سپۆرت-
ئەمڕۆ هەندێکی تر لە هەڵبژاردە بەشداربووەکانی
مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا، یارییەکانی گەڕی دووەم لە قۆناغی کۆمەڵەکان ئەنجامدەدەن کە
یارییەکان هەستیارن و چارەنوسیان لە مۆندیالدا دیاری دەکات.
لە یەکێک لە
یارییەکاندا، هەڵبژاردەی پرتوگال کاتژمێر ٣:٠٠ی دوانیوەڕۆ ڕووبەڕوی هەڵبژاردەی
مەغریب دەبێتەوە.
پرتوگال یەکەم
یاری خۆی کە لە مۆندیالدا ئەنجامیدا بەرامبەر بە هەڵبژاردەی ئیسپانیا بوو کە بە ٣
گۆڵ یەکسانبوون، مەغریبیش بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر بە هەڵبژاردەی ئێرانی دۆڕاند.
دواتر
ئۆرۆگوای و سعودییە کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارە
یاری دەکەن.
ئۆرۆگوایی یەکەم
یاری بە گۆڵێکی کوشندە لە میسڕ بردەوە، سعودییەش خراپ بە ڕوسیا دۆڕا کە ٥ گۆڵی
خوارد.
لە یارییەکی
دیکەدا، کاتژمێر ٩:٠٠ی شەو، ئێران یاری هەیەو بەرامبەر بە یەکێک لە هەڵبژاردە
بەهێزەکانی جیهان یاری دەکات کە ئیسپانیایە.
ئێران یەکەم یاری
بە گۆڵیکی بێ بەرامبەر لە مەغریب بردەوە، ئیسپانیاش لەگەڵ پرتوگال یەکسانبووە.
AM:07:47:20/06/2018
ئهم بابهته 3115
جار خوێنراوهتهوه