ڤیدیۆ؛ سه‌نیگال سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی به‌رامبه‌ر به پۆڵه‌ندا تۆماركرد
وێستگە سپۆرت-
له یارییه‌كانی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیادا، هه‌ڵبژارده‌ی
سه‌نیگال سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵه‌ك له هه‌ڵبژارده‌ی
پۆڵه‌ندای برده‌وه.
له یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی
مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا، پۆڵه‌نداو سه‌نیگال به‌رامبه‌ر به یه‌ك یارییان كرد.
له تایمی یه‌كه‌مداو له خوله‌كی ٣٧ دا، تیاگۆ به هه‌ڵێ
گۆڵێكی به سودی سه‌نیگال كرد، تایمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه كۆتاییهات.
له تایمی دووه‌مداو له خوله‌كی ٦٠ دا، مبای نیانگ گۆڵی
دووه‌می بۆ سه‌نیگال كرد، هه‌رچه‌نده له خوله‌كی ٨٦ دا گریگۆرز گۆڵه‌كی بۆ پۆڵه‌ندا
كرد، به‌ڵام یارییه‌كه له كۆتاییدا ٢-١ به سودی سه‌نیگال كۆتایهات.
PM:08:18:19/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 979
جار خوێنراوه‌ته‌وه