‌ڤیدیۆ؛ سوید یەکەم سەرکەوتنی لە مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا تۆمارکرد

وێستگە سپۆرت-


لە مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیادا، هەڵبژاردەی سوید یەکەم سەرکەوتنی تۆمارکردو بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی کۆریایی باشوری بردەوە.

لە یاریەکی گەری یەکەی قۆناغی کۆمەڵەکاندا، سوید و کۆریایی باشور بەرامبەریەک یارییان کرد.

لە تایمی یەکەمی ئەم یارییەدا هیچ هەڵبژاردەکەیان گۆڵیان بۆ نەکرا.

لە تایمی دووەمدا، جویل ئاگێلاری ناوبژیوان، لێدانێکی سزای بۆ هەڵبژاردەی سوید ئەژمارکردو ئەندریاس گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی پێکرد.

یارییەکەش تا کۆتایی بەو ئەنجامە مایەوەو سوید یەکەم سەرکەوتنی لە مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیادا تۆمارکرد.

یاری داهاتووی سوید تاقیکردنەوەیەکی قورس دەبێت و ڕووبەڕوی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەبنەوە کە یارییەکە لە ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگەدا دەکرێت کە دەکاتە رۆژی شەممە، یاری داهاتووی کۆریایی باشوریش بەرامبەر بە هەڵبژاردەی مەکسیکە کە ئەویش لە ٢٣ی ئەم مانگەدا دەکرێت.



PM:04:55:18/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 955 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری