ڤیدیۆ؛ به‌ڕازیل یه‌كه‌م یاری به یه‌كسانبوون ته‌واوكرد
وێستگە سپۆرت-
له یارییه‌كانی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیادا، هه‌ڵبژارده‌ی
به‌ڕازیل نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنێت و له‌گه‌ڵ سویسرا به گۆڵه‌ك یه‌كسانبوو.
له یاریگای ڕۆستۆڤ له ڕوسیا، به‌ڕازیل و سویسرا یه‌كه‌م
یاری خۆیان له مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیادا ئه‌نجامدا.
له تایمی یه‌كه‌مداو له خوله‌كی ٢٠ دا كۆتینیۆ گۆڵی یه‌كه‌می
بۆ به‌ڕازیل كرد، ئه‌و تایمه‌ش به‌و ئه‌نجامه كۆتایهات.
له تایمی دووه‌مداو له خوله‌كی ٥٠ دا، ستیڤن زوبیر
گۆڵی به‌رامبه‌ربوونه‌وه‌ی به سودی سویسرا كرد.
یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به‌و ئه‌نجامه مایه‌وه‌و به‌ڕازیل
و سویسرا به گۆڵه‌ك یه‌كسانبوون.
یاری داهاتووی سویسرا به‌رامبه‌ر به سڕبیایه له ڕۆژی
هه‌ینی ٢٢ی ئه‌م مانگه، یاری داهاتووی به‌ڕازیلیش به‌رامبه‌ر به كۆستاریكایه له
٢٢ی ئه‌م مانگه.
PM:10:53:17/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 1622
جار خوێنراوه‌ته‌وه