‌عێراق بانگهێشتی مۆندیالی ڕوسیا کراوە

وێستگە سپۆرت-


یەکێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ پیرۆزبایی لە ئەنجومەنی کارگێڕی یەکێتی تۆپی پێی عێراق کرد بەبۆنەی ئەوەی کە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو بە سەرکەوتووی هەڵبژاردن بۆ سەرۆکایەتی یەکێتییەکە کرا.

حسێن خوراسانی، ئەندامی نوسینگەی ڕاگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ڕایگەیاند، نامەیەکیان بە ئیمەیڵ لەلایەن فیفاوە پێگەیشتووە، جگە لە پیرۆزبایی، هاوکات نامەیەکی بانگهێشتنامە بۆ عەبدولخالق مەسعود، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق هاتووە، بۆ ئەوەی کە ئامادەی ئاهەنگی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا بێت.

مۆندیالی ڕوسیا لە ١٤ی ئەم مانگەدا دەستپێدەکات، بەڵام عێراقی تێدا نیە.


PM:06:06:03/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 1336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌