‌مۆندیال بۆ چامپەرلین کۆتاییهات

وێستگە سپۆرت-


هەڵبژاردەی ئینگلتەرا هەواڵی ناخۆشی بە هاندەرانیدا، دوای ئەوەی کە دەرکەوت ئەلێکس چامپەرلین پێکانێکی سەختی توشبووەو ناتوانێت بەشداری لە مۆندیالی هاوینی ئەمساڵدا بکات.

چامپەرلین لە یارییەکەی شەوی ڕابردووی لیڤەرپول بەرامبەر بە ڕۆما، لە نیوەی کۆتایی چامپیۆنس لیگ دووچاری پێکانهات، بەوهۆیەوە یاریگای بەجێهێشت.

لە هەواڵیکی سایتی فەرمی یانەی لیڤەرپولدا هاتووە، چامپەرلین بەشداری یارییەکانی لیڤەرپول کە ماویەتی لەم وەرزەدا ناکات، هەروەها بۆ مۆندیالیش چاکنابێتەوە، چونکە پێکانەکەی لە بەستەرەکانی ئەژنۆیدایە.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە چامپەرلین پشکنینی پزیشکی ئەنجامداوەو دەرکەوتووە کە بۆ ماوەیەکی زۆر دوردەکەوێتەوە.


 


PM:09:58:25/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 1895 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌