دوای ڕۆیشتنی ماسکیرانۆو ئینێستا کێ دەبێتە کاپتنی بەرشەلۆنە؟
وێستگە سپۆرت-
ڕۆژنامەی سپۆرتی
ئیسپانیا ڕاپۆرتێکی لە بارەی کاپتنی داهاتووی یانەی بەرشەلۆنەوە بڵاوکردۆتەوەو
ناسنامەکەی ئاشکرادەکات.
دوای ئەوەی کە
ماسکیرانۆ یانەی بەرشەلۆنەی بەجێهێشت و لە کۆتایی ئەم وەرزەشدا ئەندرێس ئینێستا
دەڕوات، بەرشەلۆنە کاپتنی یەکەم دیاری دەکات.
ڕۆژنامەکە
بڵاویکردەوە، لیۆنێل مێسی هێرشبەری یانەکە، دەبێتە کاپتنی سەرەکی بەرشەلۆنەو جێگای
ئینێستا دەگرێتەوە.
مێسی کاپتنی
یەکەم دەبێت و بۆسکێتسیش کاپتنی دووەم.
ئەگەر مێسی و
بۆسکێتس یارییان نەکرد، ئەوا پێویستە کاپتنی سێیەم دیاری بکرێت کە لە نێوان پیکێ و
ئۆمتیتیدایە، هەرچەندە ئۆمتیتی لە هاوینی ٢٠١٦ هاتە بەرشەلۆنە.
PM:06:37:25/04/2018
ئهم بابهته 3951
جار خوێنراوهتهوه