‌هەشت یاریزان لە مۆرینۆ بێزارن و دەیانەوێت بڕۆن

وێستگە سپۆرت-


چوونە دەرەوەی یانەی مانچستەر یونایتد لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا (چامپیۆنس لیگ)، هاندەران و بەشێک لە یاریزانەکانی یانەکەی توڕە کردووە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانیا ئەوەی زانیوە کە کە هەندێک لە یاریزانەکانی مانچستەر یوناییتد لە مۆرینۆ ڕازی نین و هەست بە ئاسودەیی ناکەن لەگەڵیدا، بۆیە بیر لە ڕۆیشتن دەکەنەوە.

ڕۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانیا لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردووە، ژمارەی یاریزانە ناڕازییەکان کەلە مۆرینۆ توڕەن دەگاتە ٨ یاریزان، هەندێک لە یاریزانەکان بریتین لە خوان ماتا ، ئەندرییە هێرێرا کە دوو یاریزانی پێکهاتەی سەرەکیشن، هەروەها مارسیال ، دالی بلیند، کریس سمۆلینگ، دارمیان ، لۆک شاو و مەروان فلاینی.

یانەی مانچستەر یونایتد لە ئێستادا چاوەڕوانی گەڕانەوەی زلاتان ئیبراهیمۆڤیج دەکات، بەڵام ئەو یاریزانە لە کۆتاییدا یانەی مانچستەر یونایتد بەجێدەهێڵێت و پێشبینی دەکرێت بەرەو خولی ئەمریکا هەنگاو بنێت.


PM:06:36:19/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 1536 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌