‌ڕاستی هەواڵەکان سەبارەت بە نەیمار ئاشکرادەکات

وێستگە سپۆرت-

مارکۆ ڤیراتی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی پاریس سانجێرمان، باس لە ڕاستی ئەو هەواڵانە دەکات کە ماوەیەکە سەبارەت بە نەیمار بڵاوبۆتەوە.

ڤیراتی هاندەرانی یانەکەی دووپات دەکاتەوە، کە ئەو هەواڵانە ڕاستنین کە سەبارەت بە نەیمار بڵاودەبێتەوەو باس لە ڕۆیشتنی لە پاریس سانجێرمان دەکات.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرت، ڤیراتی ڕایگەیاند، ئەوە ڕاست نیە کە نەیمار نیەتی گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە یاخود یانەیەکی دیکەی هەبێت، بە دڵنیاییەوە هەمووان لای ئێمە دەزانن کە نەیمار دەمێنیتەوەو وەرزی داهاتووش ئەو یاریزانە هەمان درێسەکانی ئێمەی لەبەردا دەبێت.

لەم ماوەیەیی دوایدا هەندێک لە هەواڵی ڕۆژنامەکان تەرخانکرابوو بۆ چارەنوسی نەیمار بەوەی کە ڕیاڵ مەدرید گرنگی پێدەدات و هاوکات گەڕانەوەشی بۆ بەرشەلۆنە بە دور نازانرێت.


PM:06:23:19/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 3617 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌