‌بەر لە یارییەکەی ڕیاڵ مەدرید، یۆڤانتۆس خەمی یاریزانێکییەتی

وێستگە سپۆرت-

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی چاوەڕوانی چاکبوونەوەی پێکانی یاریزانێکی دەکات بەر لەوەی کە یارییەکەیان لە چامپیۆنس لیگ بەرامبەر بە یانەی ریاڵ مەدرید ئەنجامبدەن.

جۆرجیۆ کیلینی ، بەرگریکاری یانەی یۆڤانتۆس، لە یارییەکەیان بەرامبەر بە سپال شەممەی ڕابردوو دووچاری پێکانهات.

بەهۆی ئەو پێکانەوە کە توشیبووە، گوماندەکرێت لەوەی کە کیلینی بەشداری یاری دۆستانەی ئیتاڵیا بەرامبەر بە ئەرجەنتین و ئینگلتەرا بکات، هەروەها یانەی یۆڤانتۆس هیوای وایە کە بۆ یارییەکانی چامپیۆنس لیگ بگەڕێتەوە، چونکە بەرامبەر ڕیاڵ مەدریدی هەگری نازناوی وەرزی ڕابردوو یاری دەکەن.

ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵیا لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردووە، بە ڕێژەیەکی زۆر کیلینی بەشداری یارییەکەی ڕیاڵ مەدرید ناکات، کە لە ڕۆژی ٣ی مانگی داهاتوودا یاررییەکە ئەنجامدەدەن، هەروەها مەهدی بن عەتییەش یاری ناکات چونکە کارتە زەردەکانی زۆر بووە.


PM:04:50:19/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 1159 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری