‌یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کارێک لە هاندەران قەدەغە دەکات

وێستگە سپۆرت-


یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئاگاداری سەرجەم یانە بەشداربووەکان لە چالاکییەکانی یەکێتییەکەیان دەکاتەوە کە بەکارهێنانی بڵندگۆو مایکرۆفۆن لەلایەن هاندەرانەوە قەدەغەیە.

یەکێتییەکە یانە بەشدارەکان ئاگادار دەکاتەوە کە پێویستە هاندەران لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکان، بە هەموو شێوەیەک سپیکەرو بڵندگۆکان بەکارنەهێنن و قەدەغەیان کردووە لە هاندەران.

هەروەها یەکێتی تۆپی پێی کوردستان داوا لە سەرپەرشتیارانی یارییەکان دەکات، کە ئەم بڕیارە جێبەجێ بکەن و ڕێگە بە بەکارهێنانی نەدەن.


PM:04:42:19/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 591 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌