‌ڕۆناڵدۆ: کەس وەکوو من نابێت

وێستگە سپۆرت-

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا ڕایگەیاند، هیچ کەس وەکوو خۆی نابێت و کەس بە من بەرواورد ناکرێت.

لە میانی ئەنجامدانی ڕیکلامێک بۆ پێڵاوە نوێیەکەی، ڕۆناڵدۆ بە ڕۆژنامەکانی ڕاگەیاند ،کاتێک لە یانەی مانچستەر یونایتد بووە زانیویەتی کە یاریزانێکە وێنەی نیە.

کریس دەڵێت: لەم جیهانەدا یەک کریستیانۆ هەیە ئەویش منم و بە شانازییەوە دەڵێم کە من لە لێدانی پێناڵتیدا ژمارە یەکەم.

وتیشی لە منداڵییەوە خەونم ئەوە بووەکە بە نازناوە گەورەکان بگەم و هەوڵ بۆ ئەوە داوە کە ببمە باشترین یاریزانی جیهان.


PM:02:46:19/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 850 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌