‌ڤیدیۆ؛ ڕیاڵ مەدرید نیودەرزەن گۆڵی لە جیرۆنا کرد

وێستگە سپۆرت-


لە خولی یانەکانی ئیسپانیادا، یانەی ڕیاڵ مەدرید سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناو ٦-٣ لە جیرۆنای بردەوە.

لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە بە گۆڵیک یەکسانبوون، گۆڵەکەی ڕیاڵ مەدرید ڕۆناڵدۆ لە خولەکی ١١ دا کردی، گۆڵەکەی جیرۆناش لە خولەکی ٢٩ دا کریستیان ستوانی کردی.

لە تایمی دووەمدا ڕیاڵ مەدرید ٥ گۆڵی کرد بە جۆرێک ڕۆناڵدۆ ٤ گۆڵ و فازکوێز و بەیڵیش دوو گۆڵ.

هەروەها دوو گۆڵەکەی جیرۆناش لە تایمی دووەمدا کریستیان ستوانی و خوانبی لۆپێز کردنیان.




AM:12:47:19/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 2050 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌