‌بەرشەلۆنە بردییەوەو پێشەنگی قایمترکرد

وێستگە سپۆرت-

لە خولی یانەکانی ئیسپانیادا، یانەی بەرشەلۆنە دوای ئەوەی ٢-٠ لە یانەی ئەتلەتیک بیلباوی بردەوە، سێ خاڵی گرنگیشی بەدەستهێناو پێشەنگی قایمتر کرد.

لە یارییەکانی گەڕی ٢٩ی لالیگا، بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نوو میوانداری یانەی ئەتلەتیک بیلباوی کرد.

لە تایمی یەکەمداو لە خولەکی ٨ دا، پاکۆ ئەلکاسێر گۆڵی یەکەمی بۆ بەرشەلۆنە کرد، دواتر لە خولەکی ٣٠ دا، مێسی گۆڵی دووەمی کردو ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا هیچ یانەیەکیان گۆڵیان بۆ نەکراو ئەنجامەکە لە کۆتاییدا ٢-٠ بە سودی بەرشەلۆنە کۆتاییهات.

بەو بردنەوەیە بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی ٧٥ خاڵ پێشەنگی قایمتر کردووە.





PM:08:10:18/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 1343 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌