‌نەیمار ئەم داوایەیی لە یانەکەی نەکردووە

وێستگە سپۆرت-


هەندیک لە ڕاپۆرتە هەواڵییەکان بڵاویانکردەوە، نەیمار مەرجێکی هەبووە بۆ مانەوەی لە پاریس سانجێرمان، ئەویش زیادکردنی موچەیەکەتی، بەڵام پاریس سانجێرمان ئەمەی ڕەتکردەوە.

یانەی پاریس سانجێرمان ڕەتیکردەوە کە نەیمار دا سیلڤا داوای بەرزکردنەوەی موچەکەی کردبێت، لە بەرامبەر بەردەوامبوونی لە یانەی پاریس سانجێرماندا.

یانە فەڕەنسییەکە ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە کەگوایە نەیمار داوای لە یانەکەیان کردووە کە ٧٥٠ هەزار یۆرۆی هەفتانەکەی بۆ بەرز بکەنەوە بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن یۆرۆ.

هەواڵی بەرزکردنەوەی موچەی نەیمار لە ڕۆژنامەی تایمزدا بڵاوکراوەتەوە، بەڵام بەرپرسانی یانە فەڕەنسییەکەیان ئەوەیان ڕەتکردەوەو ئاشکرایانکرد، ئەوەی کە بۆ نەیمار لە ئێستادا گرنگە ئەوەیە کە بە زووی لەو پێکانەی چاکبێتەوە کە توشیبووە.


PM:05:06:18/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 1179 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری