‌یەکەم ڕکابەری ڕاستەقینەی ڕیاڵ مەدرید

وێستگە سپۆرت-


یانەی مانچستەر سیتی کە خاوەنەکەی مەنسور بن زاید ئالنهیانە، یەکێکە لە سەرمایەدارە گەورەکانی جیهان، هەمیشە هەوڵی گریبەستی گەورە بۆ مانچستەر سیتی دەدات، تاکوو بە خەونە گەورەکەی بگات، ئەویش بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنس لیگە.


 

یانەی مانچستەر سیتی لە ڕابردوودا توانی بە هەر نرخێک بێت گریبەست لەگەڵ گواردیۆلا بکات، موچەیەکی بەرزی بۆ ئەو ڕاهێنەرە دانا تاکوو بگات بە خەونەکانی، ئێستاش لەگەڵ یانەکەی لە باشترین دۆخدان و لەسەر ئاستی ناوخۆی بەریتانیاو ئەوروپاش ڕکابەری بۆ نازناوەکان دەکەن.

مانچستەر سیتی بە جدی لە ڕابردوودا هەوڵی بۆ کڕینی مێسیدا، بەڵام ئەو گرێبەستە سەری نەگرت، چونکە نە مێسی حەزی بە چوونە دەرەوەی بەرشەلۆنە دەکرد، نە یانەکەشی ئامادەبوو دەستبەرداری ببێت.

ڕۆژنامەی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا لە هەوڵێکیدا ئاشکرایکردووە، ئەگەر نەیمار بڕیاری رۆیشتن لە پاریس سانجێرمان بدات، ئەوا مانچستەر سیتی تاکە رکابەری گەورەی ریاڵ مەدرید دەبێت بۆ کڕینی ئەو یاریزانە، هەرچەندە لە نێوان ئەو دوو یانەیەدا نەیمار ریاڵ مەدرید ڕەنگە هەڵبژێرێت، چونکە ئامانجی ئەو یاریزانە بردنەوەی تۆپی ئاڵتونییە.


PM:04:51:18/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 5927 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌