‌لە نێوان ئارسناڵ و چێڵسی، ئینرکی گونجاوەکەیان هەڵدەبژێرێت

وێستگە سپۆرت-

ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئینگلتەرا بڵاویانکردەوە، لویس ئینرکی ڕاهێنەری پێشووی بەرشەلۆنە بە دوای کاردا دەگەڕێت، لە نێوان یانەشدا یەکێکیان هەڵدەبژێرێت.

ڕۆژنامەی " دەیلی میرەر"ی بەریتانیا بڵاویکردەە، ئینرکی ئەگەر دەستبە کاری ڕاهێنەرایەتی بکاتەوە، لەنێوان ئارسناڵ و چێڵسی، ئارسناڵ هەڵدەبژێرێت.

بە پێی هەواڵەکە، چێڵسی بە دوای ڕاهێنەری نوێدا دەگەڕێت، ڤینگەریش لە دوا وەرزەکانیدا ژیان بەسەر دەبات لە یانەکەیدا، ئەوەش وایکردووە کە لویس ئینرکی یەکێک بێت لە ڕاهێنەرە پاڵێوراوەکان بۆ شوێنگرەوەیان.

ئینرکی تاکوو ئێستا لەگەڵ هیچ یانەیەکدا ڕێککەوتنی نەکردووە، بەڵام بە لە ڕابردووشدا حەزی بەچوون بەرەو ئارسناڵ بووە.


PM:04:02:18/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 798 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری