‌ڤیدیۆ؛ بەرشەلۆنە چێڵسی بڕی و گەیشتە قۆناغی داهاتوو

وێستگە سپۆرت-

لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا، یانەی بەرشەلۆنە سەرکەوتنی بەدەستهێناو دوای ئەوەی ٣-٠ لە چێڵسی بردەوە، گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی ١٦ی چامپیۆنس لیگ، بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نوی تایبەت بە خۆی میوانداری چێڵسی کرد.

لە تایمی یەکەمدا بەرشەلۆنە بە دوو گۆڵ لە پێشەوە بوو کە مێسی و دێمبڵی کردنیان.

لە تایمی دووەمدا مێسی لە خولەکی ٦٣ دا گۆڵی سێیەمی بۆ بەرشەلۆنە کردو بەو بردنەوەیەش بەرشەلۆنە گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.





AM:08:30:15/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 1727 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌