‌ڕیاڵ مەدریدیان بێهیوا کرد

وێستگە سپۆرت-

ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی بەریتانیا بڵآویانکردەوە، یانەی چێڵسی و کۆرتوا ڕیکەوتنیان کردووە کە پەیوەندی نێوانیان درێژ بکەنەوە، بەوەش ریاڵ مەدرید ناتوانێت گرێبەست لەگەڵ کۆرتوا بکات.


ئامانجی ڕیاڵ مەدرید گرێبەستکردبوو لەگەڵ دوو گۆڵپارێزدا، یەکەمیان کۆرتوا بوو، دووەمیان دی خیا بوو، بەڵام گواستنەوەی دی خیا ئاسان نەبوو، بۆیە هەوڵیان بۆ کرینی کۆرتوا دەدا.


ڕۆژنامەی دەیلی میرەری بریتانیا بڵاویکردەوە، کۆرتوا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی چێڵسی نوێدەکاتەوە، لە بەرامبەردا موچەی هەفتانەکەی بۆ دەکەنە ٢٠٠ هەزار پاوەند، بەوەش ڕیاڵ مەدرید لە کڕینی بێبەش دەبێت.


PM:07:48:22/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 1284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌