‌ڕیاڵ مەدرید بڕیارێکی لە بارەی بەیڵەوە داوە

وێستگە سپۆرت-

ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاری لە بارەی گاریس بەیڵەوە داوە کە ئێستا گومان لەسەر داهاتووی هەیە.


ڕۆژنامەی مارکا لە سەرچاوەیەکی نزیکی یانەی ریاڵ مەدریدەوە ئاشکرایکردووە، ئیدارەی یانەکە ئامادەیە ڕیگە بە گاریس بەیڵ بدات کە لە ڕیاڵ مەدرید بڕوات لە کۆتایی ئەم وەرزەدا.


ریاڵ مەدریدئامادەیە دەستبەرداری ئەو یاریزانەی ببێت چونکە بەیڵ زوزو توشی پێکان دەبێت و لە چەندین یاری ڕیاڵ مەدرید بێبەشبووە.


جۆناسان بارنێت، بەڕێوەبەری کارەکانی گاریس بەیڵ کار لەسەر ئەوە دەکات لە ئێستادا کە چارەنوسی بەیڵ یەکلا بکاتەوەو لەگەڵ ریاڵ مەدرید کۆببێتەوە.




PM:04:39:22/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 1084 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌